ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “میرزا ئاباد”ی شارستانی خاش و به لانیكه‌م ٦ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و گونده بوو به هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم، كه به هۆیەوه هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ و هه‌روه‌ها یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی ڕژیم بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و هه‌روه‌ها هۆكاری هێرشی حكومه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و گونده له‌به‌رده‌ستدا نییه.