ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر گونده‌كانی سه‌ر به شاری زاهدان ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامدا هاووڵاتیێكی به‌لووچ گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی “چاه ئه‌حمه‌د، سورنایی، ئیسمائیل ئاباد، قلعه بید” له شارستانی زاهدان. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ به‌رگری كردن له خۆیان وڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و یه‌كێك له نیزامیانی ڕژیم كوژرا و سێ که‌سی دیکه بریندار بوون. هه‌روه‌ها ١٨ كه‌س له خه‌لکی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناوی 11 كه‌سیان بریتیه له: عه‌زیز نه‌سیری موتله‌ق، ئێحسان نه‌سیری، ئه‌كبه‌ر سه به‌خش، ئه‌كبه‌ر شه‌ه به‌خش، شیر محه‌ممه‌د نه‌سیری موتله‌ق، عه‌تا محه‌ممه‌د نه‌سیری موتله‌ق، ئیسحاق قه‌نبه‌رزهی، وه‌حید شه‌ه به‌خش، مورتزا شه‌ه به‌خش، نه‌جات قه‌نبه‌ر زهی، عارف شه‌ه به‌خش.