ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر مه‌راسیمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی هه‌واڵه‌كان، له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی مراسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له تاران، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مه‌راسیمه‌كه، دوو كه‌س به ناوه‌كانی “حسێن نادر به‌یگی” كه پێشووتر به هۆی ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی چاوێكی له ده‌ست دابوو و “مه‌جید ساڵحی” ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.