به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی شاره‌داری و مه‌ئموورانی ئینتزامی هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سنه و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كردن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی سنه هه‌ر جار و له یه‌كێك له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستفرۆشان و وێڕای لێدان و ئازار، كه‌لووپه‌له‌كانیان به‌سه‌ر شه‌قام دا بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گرانی و هه‌ڵاوسان له ئێران، شاره‌داری و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕێگه له كه‌سابه‌تی خه‌ڵك ده‌گرن و ئه‌و كرده‌وه كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.
