کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی شاره‌داری بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئێرانشار

هێرشی هێزه‌كانی شاره‌داری بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئێرانشار 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی شاره‌داری ئێرانشا به‌ هاوكاری مه‌ئموورانی ئینتزامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌ و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.

به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی شاره‌داری مانگانه یه‌ك بۆ دوو ملیۆن تمه‌ن له‌ ده‌ستفرۆشان و میوه‌فرۆشان پاره‌ وه‌ر ده‌گرن به‌ڵام به‌وه‌ش ڕازی نابن و هه‌رجار و به‌ بیانوویه‌ك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باجی تازه‌یان لێ وه‌ربگرن.