ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، مه‌ئموورانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه هه‌وڵی تێكدانی به‌ساتی كه‌سابه‌تی ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌یان داوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو ڕووبه‌ڕوو بوون و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.