ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢، چەند چەکداری سپای پاسداران، بە بیانووی هه‌بوونی چه‌كی نایاسایی له ئاوایی “چاویلکانی حاجی”، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دانیشتوووانی گوندەکە و تا کاتژمێر ٩ی شەو ڕێگەیان نه‌داوه خه‌ڵك بچنە نێو ماڵەکانی خۆیانه‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، پاش گه‌ڕانێكی زۆر، هێزه‌كانی سپای پاسداران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی یه‌كێك له دانیشتووانی گونده‌كه و وێڕای پشكنینی زۆر، هێچیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و ناچار بوون شوێنه‌كه به‌جێ بێڵن. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی هێزه‌كانی سپا و بێڕێزی كردنیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه.
