ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی شیرئابادی زاهدان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، هێزه‌كانی سپای پاسداران به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌سته و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه ناوچه‌ی شیرئاباد، شه‌قامی ٨٥ و هره‌وه‌ها چیاكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یان به تەواوی خستووه‌ته دۆرپێچه‌وه. تا كاتی داڕێشتی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت بە زیانەکانی ئه‌م كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.