ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ئاژه‌ڵدارانی گوندی سووركانی سه‌ر به شارستانی شنۆ و كۆمه‌ڵێك له مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان زه‌وت كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و گونده ناوچه‌یه‌كی سنووری نییه تاكوو سپای پاسداران بیانووی قاچاخی ئاژه‌ڵی بۆ بێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به بێ هۆكار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئاژه‌ڵداران و كۆمه‌ڵێك له مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكیان زه‌وت كردووه.