کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی “نادرئاباد” له‌ خاش

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی نادرئاباد له‌ خاش 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی “نادرئاباد” له‌ ناوچه‌ی ڕووته‌كی خاش و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له‌ ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ گوندی “ناردئاباد”ی خاش، هاووڵاتیه‌ك به‌ ناوی “ناسر میربه‌لووچ زهی” كوژراوه‌ و دوو شارومه‌ندی به‌لووچ كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.