شه‌وی پێنجشه‌مه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یك له گه‌شتیارانی ناسراو به “ئێران گه‌رد” له ناوچه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكانی سیمنان و مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له ئه‌كاونتی چالاكانی “ئێران گه‌رد” دا هاتووه، ٣٠ كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران به ئۆتومبێل و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی هێرشیان كردۆته سه‌ر خێوه‌تی گه‌شتیاران له ناوچه‌ی یه‌یلاخی “ئه‌وپه‌رت” له سنووری نێوان پارێزگاكانی سیمنان و مازه‌نده‌ران و به باتۆم و شۆكێری به‌رقی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون. جێگای ئاماژه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاران له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.