کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك بۆ سه‌ر تیرۆریستان له‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت

هێرشی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك بۆ سه‌ر تیرۆریستان له‌ ته‌ل ڕه‌فعه‌ت

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانی ته‌حریر ئه‌لشام له‌ شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و ده‌یان كه‌سیان له‌ ناو برد.

هاوكات كه‌ تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و تیرۆریسته‌ ئیسلامگه‌راكانی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبجیان ده‌كرد، چه‌ند هێرشی تیرۆریستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك تێكشكێندرا. له‌ شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌ت تیرۆریستانی ته‌حریر ئه‌لشام كه‌وتنه‌ بۆ سه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك و چه‌ندین كه‌سیان كوژران و بریندار بوون.