کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای گشتی خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای گشتی خوێندكارانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و سه‌رۆكی كۆلێژی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای گشتی خوێندكاران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت به‌ پشتیوانی سه‌رۆكی كۆلێژی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی خوێندكارانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و بێڕێزیان پێ كردوون، له‌ وڵامدا خوێندكاران دروشمی “نه‌ پادگان، نه‌ بۆنگا، سڵاو له‌ زانكۆ”یان به‌رز كردۆته‌وه‌.