ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی هونه‌ری تاران هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه و چه‌ند خوێندكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆی هونه‌ری تاران ڕۆژی ڕابردوو گوشاری بۆ خوێندكارانی كچ هاوردبوو كه مقنه‌عه بده‌نه سه‌ریانه و خوێندكارانی كچ قبووڵیان نه‌كردووه. كاتێك هێزه‌كای حه‌راسه‌ت گوشار بۆ خوێندكاران ئێنن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن، خوێندكارانی كوڕیش بۆ پشتیوانی له كچان كۆده‌بنه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوو ئه‌دات و چه‌ند خوێندكار بریندار ده‌بن.