شه‌وی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر خۆشكی دادخوازی مێهران به‌سیرته‌وانا له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شارستانی سه‌ومه‌عه‌سه‌را و به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆی و كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵانه‌كه‌ی كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌هسا به‌سیرته‌وانا و كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵانه‌كه‌ی له ڕێگای ماڵه‌وه بوون كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئۆتومبێله‌كه‌ی ڕاده‌گرن و مه‌ئموورێكی ڕژیم به چه‌ك هه‌ڕه‌شه له خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌كات. مه‌هسا به میدیاكانی وتووه كه كچه‌كه‌ی زۆر ترساوه و تا به‌یانی نه‌یتوانیوه بخه‌وێت.