ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌رته‌شی ڕژیمی توركیا چه‌ند ئامانجێكی له ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌ته ئامانج.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین، حه‌سه‌كه و قه‌ره‌قوزاق، باره‌ها له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كه‌وتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، له هێرشه‌كاندا زۆربه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و خانووه‌كانیان به هۆی هێرشه‌كانه‌وه ڕووخاون. چالاكانی مافی مرۆڤ هوشداریان داوه كه له به‌رده‌وامی هێرشه‌كاندا ژیانی كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كردووه.
