کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌مشق پایتەختی سوریه

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌مشق پایته‌ختی سوریه 2

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی هه‌وایی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی “كه‌فه‌ر سۆسه‌” له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌مشقی پایته‌ختی سوریه‌ و بنكه‌كانی سپای قودسی بوردوومان كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاكانی سوریه‌، هێرشه‌كه ١ و ٢٠ خوله‌كی به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ و‌ له‌ به‌رزایه‌كانی گوڵانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان دوو سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بریندار بوون و زێانێكی گه‌وره‌ به‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی سپای قودس گه‌یشتووه‌.