شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ سووریه، بنكه‌كانی سپای قودسی له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كرده ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه و ئه‌نباره‌كانی سپای قودسیان له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب كردۆته ئامانج كه شوێنی هێزه‌كانی “فاتمیوون” بووه و سه‌ربازێك كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، چه‌ندین سه‌ربازی فاتمیوون له‌و هێرشانه دا كوژراون و زیانێكی زۆر به ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و چۆڵی سپای قودس گه‌یشتووه.
