کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ‌سه‌ر باریكه‌ی غه‌زه‌ له‌ فه‌له‌ستین

هێرشی هه‌وایی ئیسڕائیل بۆ‌سه‌ر باریكه‌ی غه‌زه‌ له‌ فه‌له‌ستین 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، پاش ئه‌وه‌یكه‌جۆ بایدنسه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا ئیسڕائیلی به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستان به‌جێهێشت، چه‌ند مووشه‌ك له‌ باریكه‌ی غه‌زه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌یعه‌سقه‌لانی ئیسڕائیل ته‌قێندار و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلش لهوڵامدا بنكه‌ و باره‌گاكانی حه‌ماسی به‌ چڕی بۆردوومانكرد.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئیسڕائیل، چوار مووشه‌ك له‌ غه‌زه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل ته‌قێندراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سیسته‌می دژه‌ مووشه‌كییه‌وه‌ كه‌وتنه‌ته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌. له‌ وڵامدا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل فێرگه‌یه‌كی نیزامی حه‌ماسی له‌ باریكه‌ی غه‌زه‌ كرده‌ ئامانج كه‌ زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.