کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هاوكاتی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران له‌ سووریه

هێرشی هاوكاتی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران له‌ سووریه

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ دوو هێرشی هاوكاتدا بنكه‌ و باره‌گاكانی سپای قودسی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب كرده‌ ئامانج.

به‌پێیڕاپۆتیمیدیاكانیسووریه،له‌كه‌مترله‌یه‌ككاتژمێردافڕۆكه‌كانیئیسڕائیلفڕۆكه‌خانه‌یحه‌له‌بودیمه‌شقیبۆردوومانكرد. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سووری ڕایگه‌یاند: كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سپای پاسداران ده‌یه‌ویست كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب دابه‌زێنێت، له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئیسڕائیله‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وی به‌هێز بیسترا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ده‌وه‌ترێت زیانێكی گه‌وره‌ی مادی به‌ هێزه‌كانی سپای قودس گه‌یشتووه‌.