شەوی ڕابردوو، بۆ جارێکی دیکە شاری هەولێر بووەتە ئامانجی هێرشی درۆنی ئینتحاری سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە هەشت درۆن هێرش کرایە سەر شارەکە و شایەتحاڵان باس لە تەقینەوە لە چەند شوێنێکی جیاواز دەکەن. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی هەندێک لە درۆنەکانی تێکشکاندووە، بەڵام هەندێکیان توانیویانە بگەنە ئامانجەکانیان، جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ژمارەی برینداران یان زیانە ماددییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
