بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی چەندین درۆنی ئینتحاری و مووشەکی بالستیکییەوە، هێرشی کردە چەندین خاڵ لە سنوور و شاری هەولێر.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو مووشەک و درۆنانەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوێشتووە، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانییە تێکشکێندراون، بەڵام بە هۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەی مووشەکەکان، زیانێکی کەمی ماددی بەر پێگەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کەوتووە.
