کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشەکی رووسیە بۆ سەر ناوەندێکی پەروەردەیی سەربازی و نەخۆشخانەیەک لە ئوکڕاین

هێرشی مووشەکی رووسیە بۆ سەر ناوەندێکی پەروەردەیی سەربازی و نەخۆشخانەیەک

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، ولادمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دوو مووشەکی بالیستیکی ڕووسی ناوەندێکی پەروەردەی سەربازی و نەخۆشخانەیەکی لە ناوچەی ناوەڕاستی ئۆکراین كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشه‌دا، به‌ لانیکەم ٤١ کەس کوژراون و ١٨٠ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. بە وتەی بەرپرسانی بەرگری ئۆکراین، ئەم هێرشانە لە شاری پۆلتاوا كه‌ نزیکەی ٣٥٠ کیلۆمتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤەوە دوورە ئه‌نجام دراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ و ئۆكراین بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌ر دوولا كوژران و بریندار بوون و به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵات باس له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌ن.