له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ویلایه‌تی سه‌نگین له وێلسوالی هێلمه‌ند، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه له لایه‌ن گرووپی تاڵبانه‌وه ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاڵبان، هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌فغانستان به به‌رپریسانی ئه‌م هێرشه ناوبردووه. هاوكات شاره‌داری ویلایه‌تی سه‌نگین ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه له بازاڕی كۆنه‌ی ئه‌مشاره ڕوویداوه و زۆربه‌ی قوربانییان كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕیش، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی له ناوچه‌ی “واشیر” له‌م ویلایه‌ته، شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دابوو.