ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه موشەکێک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداى پایتەخت كرا و لە دووری چەندین مەتر لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و نزیک له باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەوتووه‌ته خواره‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا شانەی جەنگى عێراق ڕایگەیاندووه، شەوی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، موشەکێکى کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە و بۆیان ئاشکرابووە ئەو مووشەکە لە نزیک یاریگاى شەعب كه‌وتووه‌ته خوارێ، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.