باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ جارێکی دیكه بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكهلێوه، هێرشی مووشەکی كرایه سهر و تا ئێستا هیچ هەواڵێک سهبارهت به زیان و زەرەدەکان بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی پێنجشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کران کە زیانەکانی ڕانەگەیەندراوە.
لە ماوەی جەند مانگی ڕابردوودا ئەوە بۆ چەندەمین جارە کە باڵوێزخانە و ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەونە بەر هێرشی موشەکیی دەست وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا بۆ تۆڵەکردنەوە لە میلیشیا شیعەکانی عێراق چەند جارێک هێرشی کردۆتە سەریان و دەیان کەسیان لێ کوژراوە و برینداربوون.