سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چەندین کانتێنرى کۆگاى چەک و ته‌قه‌مه‌نی کۆمارى ئیسلامى و سوپاى قەدس لە به‌نده‌ری “لازه‌قیە”ى سوریە لە لایەن ئیسرائیلەوە تەقێنرا.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک لە مەدیتەرانەوە، باشوورى ڕۆژئاواى بەندەرە بازه‌رگانی لازقییەى سووریه‌ی کردە ئامانج. بە هۆى ئەم هێرشەوە، چەندین کانتێنەرى پڕ لە چەک و چۆڵى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى کە تازە دەگەیشتنە بەندەرەکە، تەقێنرانەوە. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له ڕێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.