ئاژانسی هەواڵی سانای سوورییه ڕایگهیاندووه: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بهفرانبار یەکەیەکی هێزەکانی ئهڕتهشی سوورییه بەر هێرشی موشەکی ئیسرائیل کەوتووە و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی سانا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی سوورییهوە رایگەیاندووە، ئەو بنکە سەربازییەی كه کراوەتە ئامانج له ناوچەی “نەبی حەبیل” لە نزیک دهمێشق پایتەختی ئهم وڵاته بووه. هاوکات، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشە موشەکییەکە پێگەی حزبوڵای لوبنانیشی لە نزیک شارۆچکەی زەبەدانی نزیک سنوری لوبنان کردووەتە ئامانج. ئەمه لەکاتێکدایە، ئیسرائیل زۆر بە دەگمەن هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی بۆ سەر سوورییه دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام چەندین جار رایگەیاندووە، کە ئامادەبوونی ئێران و پشتگیری لە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هەڕەشەیەکە و لە وەڵامدانەوەی بەردەوام دەبێت.