ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لقاعێده له ئێدله‌ب، لانیكه‌م ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی ژۆریش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ستادی فه‌رمانده‌یی ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریكا ئامانج له‌م هێرشه مووشه‌كییه‌ی كه‌سانێك ڕاگه‌یاندووه كه به‌رپرس بوون له هێرش و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مریكایی، هاوپه‌یمانانی ئه‌م وڵاته و كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی بێ تاوان. شایانی باسه، ئه‌م هێرشه چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌وه ڕووی داوه كه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوورییه و ڕووسییه باسیان له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له ئێدله‌ب كردبوو.