فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، چەندین جار بنکە و بارەگاكای حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ڕژیمییان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تۆپخانەکانی سپای پاسداران ئەو ناوچانەیان تۆپباران كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران، تۆپخانەکانی سپا کە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون و بە خەستی بەرزاییەکانی ئالانە و هەڵگوردیان تۆپباران كردووه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زیانی گیانی و ماددیی ئه‌م هێرشه ئاشكرا نه‌كراوه.