شه‌وی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، ئه‌رته‌شی هندووستان له وڵامی هێرشی تیرۆریستی دوو حه‌فته‌ی ڕابردووی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته، به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی كه‌شمیری پاكستان و به ده‌یان كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به وته‌ی جێنێڕاڵ ئه‌حمه‌د شه‌ریف، هێرشه مووشه‌كه‌ییه‌كانی هندووستان ته‌نیا شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٢٦ كه‌س له‌وانه چه‌ند منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌دوای هێرشه‌كانی هندووستان، شۆرای ئه‌منیه‌تی پاكستان كۆبوونه‌وه‌ی خێرای به‌ڕێوه برد و فه‌رمانی به ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته دا وڵامی هێرشه‌كان بداته‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌ند ناوچه له نێو خاكی هندووستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی پاكستانه‌وه بۆردوومان كراوه و سێ شارومه‌ند كوژراون. هه‌روه‌ها سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی هندووستان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاكستان خراوه‌ته خواره‌وه و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له سنووری ئه‌و دوو وڵاته هێشتا به‌رده‌وامه.