ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر گوندێك له سنووری نێوان ئێران و پاكستان و ورده‌كارییه‌كانی هێشتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی سێشه‌ممه سپای پاسداران به چه‌ند مووشه‌ك گوندێكی له سنووری نێوان پاكستان و ئێران كردۆته ئامانج، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناوی ئه‌و گونده و ڕێژه‌ی زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه به‌رپرسانی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌وانه‌ی له هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی كرمان دا به‌شداربوون و یارمه‌تی تیرۆریستانیان داوه دووباره ده‌كرێنه ئامانج.