به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیترز” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كێگه‌ی نه‌وتی “كۆرمۆر” له‌هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند ڕۆكێت بۆردوومانكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی مووشه‌كبارانی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه، چه‌ند شوێن ئاگری تێبه‌ربووه و هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه ئاگهرهكهیان كونتڕۆڵ كردووه. ناوچه‌ی گازی كۆرمۆر لهنزێك سلێلمانیه سه‌ربه كۆنسێرسیۆمی “پێڕل” و شیركه‌تی ئه‌ماراتی “دنا” گازه. شایانی باسه كه ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه كه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی عێراق له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه بۆردوومان ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مووشه‌كبارانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر كاری حه‌شدی شه‌عبی بێت.