ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، بنكەی سەربازیی توركیا له ناوچه‌ی زێلکان له نزیك مووسڵ،بە چه‌ند مووشەک كرایە ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو چەند مووشه‌كێكی کاتیۆشا له مووسڵه‌وه ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی زێلکان لە “باشیک” کراون و بەشێکیان لەنێو بنکە سەربازییەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە به‌ڵام زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه بنکەی سەربازیی زێلكان دەكەوێتە سنووری شارەدێی “باشیك” لە پارێزگای موسڵ و لە ٢٠١٥ ەوە، دەوڵەتی توركیه بەپاساوی شەڕی داعشەوە داگیری كردووه.