کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر بنكه‌ی نیزامی توركیا له‌ زێلكان

هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر بنكه‌ی نیزامی توركیا له‌ زیلكان 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، بنكەی سەربازیی توركیا له‌ ناوچه‌ی زێلکان له‌ نزیك مووسڵ،بە چه‌ند مووشەک كرایە ئامانج.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو چەند مووشه‌كێكی کاتیۆشا له‌ مووسڵه‌وه‌ ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی زێلکان لەباشیککراون و بەشێکیان لەنێو بنکە سەربازییەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە به‌ڵام زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بنکەی سەربازیی زێلكان دەكەوێتە سنووری شارەدێیباشیكلە پارێزگای موسڵ و لە ٢٠١٥ ەوە، دەوڵەتی توركیه‌ بەپاساوی شەڕی داعشەوە داگیری كردووه‌.