بەپێی دوایین هەواڵەکان، شەوی ڕابردوو بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە چەندین موشەکی مامناوەند لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی مانەوەی بنەماڵەی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە کەوتووە بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. شایانی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕێژەی هێرشەکانی ڕژیم بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی حیزبە کوردییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە هەڕەشەکانی.
