ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی بنەماڵەکان و هەروەها بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری و مووشەکی بالستیکی مامناوەند بە ئامانج گیران.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی ڕیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پاکشار و هەروەها بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی بالستیکی مامناوەند کراونەتە ئامانج. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئاستی زیانەکان زانیارییەک بە دەستمان نەگەیشتووە.
