به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی هێرشی كه‌سانی چه‌كداری مۆتۆرسوار، له گوندێكی سه‌ربه ئه‌یاله‌تی “زامفارا” له نیجه‌ریه، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی پۆلیس، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه بێجگه‌له كوژرانی ئه‌و ٢٣ كه‌سه، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و باروودۆخی ته‌ندرووستیی هێندێكیان ناجێگیره. پۆلیس هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.