ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی دوو هێرش بۆسه‌ر ناچه‌ی ڕه‌ئسولعه‌ینی سووریه، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك و ١١ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه كه له گوندی “تێل حه‌لاف” ڕووی داوه زیانی گیانیی نه‌بووه به‌ڵام له هێرشی دووهه‌مدا كه ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك ئه‌نجام دراوه، لانیكه‌م دوو كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك گیانییان له‌ده‌ست داوه و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.