ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پۆشپه‌ڕ، مه‌ئموورانی شاره‌داریی كرماشان هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك له كه‌سه‌به و بازاڕیانی ئه‌مشاره و سه‌ره‌ڕای زه‌وت كردنی كه‌ل و په‌له‌كانیان، دایاننه به‌ر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، پتر له ٢٠٠ مه‌ئمووری شاره‌داری كرماشان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌سه‌به و بازاڕیانی ئه‌مشاره و تابڵۆ و چادری دووكانه‌كانیان به‌تاڵان بردووه و سووكایه‌تییان پێكردوون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماڵی‌یان پێگه‌یاندوون.