مه‌ئموورانی به‌شی ئیجرایی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گه‌لاوێژ هێرشیان كرده سه‌ر دووكاندارانی میوه‌فرۆشی له شه‌قامی “شۆهه‌دا”ی ئه‌مشاره و بێ ڕێزیان پێ كردن.
به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌دایی وێڕای تێكدانی شوێنی كه‌سابه‌تی ئه‌م دووكاندارانه، سه‌رجه‌م میوه‌كان كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بوو خستووه‌ته ده‌رێ و له‌ناویان بردوون. پێشتریش مه‌ئموورانی “سد معبر”ی شاره‌داریی شاری قۆدس له تاران، به بیانووی پڕوپووچ به چه‌قۆ و باتۆم هێرشیان كردبووه سه‌ر ده‌ستفرۆشانی “قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان” و ده‌ستفرۆشانیان دابووه به‌ر لێدان و بێ ڕێزیان پێ كردبوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی شاره‌داریی، ده‌ستفرۆشێك به سه‌ختی بریندارببوو.