مه‌ئموورانی شاره‌داریی له شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه له ده‌ورووبه‌ری دۆخانیات هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشان و ئه‌وانیان دایه به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌داریی سنه به بیانووی “گرتنی ڕێگاكان” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشان و له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه ده‌ستفرۆشان له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی شاره‌داریی تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه، خه‌ڵك و لاوان به‌هانای دهستفرۆشانهوه چوون و له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی شاره‌داریی تێكهه‌ڵچوون.