ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌راك هێرشیان كرده سه‌ر مه‌راسمی سالڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
“مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شاری ئه‌راك گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئاماده‌بووان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
