شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، مه‌ئموورانی بونیادی مه‌سكه‌ن و ئینتزامی چابه‌هار هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامی و حهراسهتیهكانی بونیادی مه‌سكه‌نی چابه‌هار به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ماڵ و كه‌پری خه‌ڵكی حاشینهنشین هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رگری دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، به باتۆم و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر ژنان و منداڵان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌بێ ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكه‌ن.