کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری چه‌به‌هار بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری چه‌به‌هار بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان 3

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، مه‌ئموورانی شاره‌داری چابه‌هار هێرشیان كرده‌ سه‌ر میوه‌فرۆشه‌كانی سه‌ر شه‌قام و كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا.

هه‌ڵسووكه‌وتی شاره‌داری چه‌به‌هار له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان هه‌ژارترین و بێبه‌شترین پارێزگای ئێرانه. نه‌بوونی هه‌لی كار و ژێرخانی ئابووری گه‌نجانی ئه‌و ئوستانه‌ی ناچار به‌ سووختبه‌ری و كاری ڕه‌ش كردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ساڵانه ده‌یان سووختبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌بنه قوربانی، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم كێشه‌كانی ئه‌و ئوستانه به‌ سه‌ركوتی زۆرتر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.