کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری خۆی و هێزه‌ ئنتزامییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری خۆی و هێزه‌ ئنتزامییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شارستانی خۆی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره‌ و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كردن.

به‌ پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ شه‌قامی ٤٥ متری شاری خۆی، به‌ساتی ده‌ستفرۆشانی هه‌ژاریان تێك داوه‌ و كاتێك ده‌ستفرۆشان به‌رگرییان له‌ خۆیان كردووه‌، به‌ باتۆم لیان داون و بێڕێزیان پێ كردوون.