کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئێرانشار

هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئێرانشار 1

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی شاره‌داری ئێرانشار هێرشیان كرده‌ سه‌ر میوه‌فرۆشانی  ئه‌و شاره‌ و وێڕای تێكدانی به‌ساته‌كان، ده‌ستیان به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانیان دا گرت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌داری میوه‌كانی ده‌ستفرۆشانیان زه‌وت كردووه‌ و هه‌موو سه‌به‌ته‌كانیان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا فڕێ داوه‌. چالاكانی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و كارانه برسی ڕاگرتنی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌ زێدی خۆیان و سه‌ركوت كردنیانه‌.