ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شه‌هركورد و زاهدان و به‌ساتی كاسبكارانیان تێك دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شاره‌داری شه‌هركورد به لۆدێر به‌ساتی میوه‌فرۆشانی ئه‌و شاره‌ی تێك داوه و زیانێكی زۆری به ده‌ستفرۆشان گه‌یاندووه. له چوارڕێیانی ڕه‌سووڵی زاهدانیش به هه‌مان شێوه مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشان و كه‌لووپه‌له‌كانیان زه‌وت كردووه.