ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، مه‌ئموورانی شاره‌داری شیراز له ناكاودا هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و كاسبكارێكی ژنیان به سه‌ختی بریندار كردووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنێكی كاسبكار كه دایكی منداڵێكی نه‌خۆش بووه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌دارییه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئێسقانی ده‌ستی شكاوه. ئه‌و ژنه ده‌ستفرۆشه به میدیاكانی وت: من ژنێكی ته‌نهام و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆم و منداڵه‌كه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م، به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شارێك كه به پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب ناسراوه بێبه‌زه‌یانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌رم و ده‌ستمیان شكاندووه.