دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، مه‌ئموورانی شاره‌داری سنه به سه‌رپه‌ره‌ستی كه‌سێك به ناوی فه‌رید هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به وته‌ی هاووڵاتیان، كاتێك ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی فێرده‌وسی به‌رگرییان له خۆیان كردووه، چه‌ند مه‌ئمووری شاره‌داری ده‌ستفرۆشێكیان داوه‌ته به‌ر لێدان و به سه‌ختی برینداریان كردووه. له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی شاره‌داری دا، خه‌ڵك كاردانه‌وه‌یان نیشان داوه و سه‌ركوتگه‌ران گازی فرمێسكڕێژیان بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌كار هێناوه.